تەندرووستی ھێرۆ براھیم خراپە و توانای سەركردایەتیكردنی باڵەكەی نەماوە

باری تەندرووستیی هێرۆ ئیبراهیم زۆر خراپە و توانای سەرکردایەتیکردنی باڵەکەی لەنێو یەکێتیدا نەماوە و لە ئێستادا شانازی خۆشكی بە ناوی ئەوەوە كارەكان بەڕێوە دەبات، ئەمەش ناڕەزایی لەنێو بنەمالەی تالەبانی و جەنگی دروست كردووە.

ئەم ڕەوشەی هێرۆ ئیبراهیم بووەتە هۆی دابەشبوونی باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتی بەسەر چەند باڵێکی بچووکتر، لە کاتێکدا پێشتر تەنیا باڵی ناوەندی بڕیار و باڵی دەستڕۆیشتووی هەبوو، بەڵام ئێستا زیاتر لە ٥ باڵی هەیە و هەریەکەیان بە ئاراستەیەک هەوڵی چەسپاندنی بەرژەوەندییەکانی خۆیان لەنێو حزبەکەیان و لە سلێمانی دەدەن.

بەپێی زانیاریە دەستكەوتووەكان، بەشێک لە هۆکارەکانی دواخستنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت لەلایەن یەکێتییەوە، بۆ زیادبوونی باڵەکانی ئەو حزبە و پێداگرییان لەسەر وەرگرتنی پۆستەکان دەگەڕێتەوە.

Back to top button