مایک پۆمپیۆ: ئامانجی ئێمە جەنگی سەربازی نییە لە گەڵ ئێران

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ کەناڵی ( ئێن بی سی ) ڕایگەیاند کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەکیترین هۆکاری ئاژاوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراستە و ئەمریکا لە ھەوڵی ئەوەدایە ئەم باڵانسە بگۆڕێت و حکومەتی ئێران لەم کردەوانەی دەست بکێشیتەوە.

پۆمپیۆ سەبارەت بە جێگیر کردنی هێز و کەرەسەی پێشکەوتووی سەربازی لە ناوچەدا گووتی : جوڵەی هێزەکانمان لە بەر هەڕەشەکانی ئیرانە و بە هەموو شێوەیەکیش بەرژەوەندی و ئاسایشی هێزەکانمان دەپارێزین.

پۆمپیۆ دووپاتی کردەوە هێزەکانیان ئامادەیی تەواویان هەیە بۆ هەر ئەگەری هێرشێک لە لایەن ئێرانەوە لە وڵاتانی ئەفغانستان ، عێراق و یەمەن و بەگشتی هەموو شوێنەکان.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆتایی دیدارەکەدا دەڵێت ھەوڵی ئێران بۆ خستنە ژێر چنگی پایتەختەکانی وڵاتانی عەرەبی وەکوو دیمەشق و سەنعا و بەیرووت چالاکیەکی تێکدەرانەن

Back to top button