ئەگەری ڕاوستانی ڕاکێشانی بۆڕی گازی نێوان ئێران و پاکستان لە ئارادایە

ڕۆژنامەی ( دەیلی پاکستان ) ڕۆژی یەکشەممە 12 ی مەی بڵاوی کردەوە ، عومران خان سەرۆک وەزیرانی پاکستان ، بە هەناردنی نامەیەک بۆ دەسەڵاتدارانی ئەوروپا و ئەمریکا ، داوای کردووە بڕیاری کۆتایی ئەوان بزانێت لە سەر ئەنجامی ئەم پرۆژیە و پێیان بڵین کە ئاخۆ دەتوانن گاز لە ئیران بکڕن یان نا.

ئەو هەواڵە لە کاتێکدا بڵاو بویەوە کە دوو ڕۆژ پێشتر بەرپرسانی پاکستانی بە ناردنی نامەیەک بۆ ئێران ئاگاداریان کردبوونەوە کە بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە ئەگەری ڕاگرتنی پرۆژەی ڕاکێشانی بۆڕی گازی نێوان ئەو دوو وڵاتە ڕادەوەستێت.

ڕاگەیاندنەکانی پاکستان لە زمانی ( موبین سوولەت ) بەرپرسی کۆمپانیای گازی ئەو وڵاتە کە لەهەمان کاتدا بەرپرس و چاودێری راکێشانی بۆڕی گازی نێوان پاکستان و ئێرانە ئاشکرایان کرد حکومەتی ئیسلام ئاباد لە نامەیەکی فەرمیدا کۆماری ئیسلامی ئێرانی ئاگادار کردۆتەوە بەردەوامی پرۆژەی راکێشانی بۆڕی گاز نێوان ئەو دوو وڵاتە بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە سەر ناگرێت .

Back to top button