ئیمارات هەواڵێکی میدیاکان بەدرۆ دەخاتەوە

ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئیمارات لە زمان ئۆفیسی حکومەتی شێح نشینی فجیرە لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ، لە راگەیەندراوێکدا هەموو ئەو هەواڵ و قسەو باسانەی ڕەت کردەوە کە گوایا لە کەنارئاوی ئەو شارە تەقینەوە ڕووی داوە.

ڕاگەیاندنەکانی ئێرانی و ئیسپۆتنیکی ڕووسی بەیانی ڕۆژی یەکشەممە 12 ی مای / 22 بانەمەڕ بە پشت بەستن بە تەلەفزیۆنی ( ئەلمەیادین ) بڵاویان کردەوە تەقینەوەیەک لە کەنارئاوی فجیرە هاتۆتە ئاراوە کە بۆتە هۆی سووتانی لانیکەم 10 پاڵاوگەی نەوت.

هاوکات ڕاگەیاندنەکانی ئێران لە زاری شایەتحاڵان و کەناڵی ئەلمەیادین نووسیان لە دووای تەقینەوەکە فڕۆکەو کۆپتەرەکانی ئەمریکا و فەڕەنسا بۆ کۆنتڕۆلێ دۆخەکە لە ئاسمانی ئەوشارە سووڕاونەتەوە .

Back to top button