هەڵەبجە.. لە کاتی دەستکاریکردنی لەلایەن چەند کەسێکەوە گوللە هاوەنێک تەقییەوە

 

لەکاتی دەستکاریکردنی گوللە ھاوەنێک و برێک تەقەنی سێ کەس بە سەختی بریندا بوون کە دوانیان پیشەیان پێشمەرگەیە.

بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە سێ کەس کە دووانیان پیشەیان پێشمەرگەیە کاتێک کە سەرقاڵی دەستکاریکردنی گوللە هاوەنێک بوونە ، گوللە هاوەنەکە تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا هەر سێ کەسەکە بە سەختی برینداربوونە و بەپەلە بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئەو سێ کەسە هەرسێکیان دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجەن و تەمەنیان لە نێوان ٢٠ -٢٥ ساڵییەوەیە.

هەر بەپێی زانیارییەکان دوای گەیشتنی سێ بریندارەکە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە ، دواتر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی و لەوێ یەکێکیان گیانی لە دەست داوە.

Back to top button