میت رۆمنی رەخنەگرە تووندەكەی ترەمپ دەبێتە وەزیری دەرەوە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/11/میت-ڕۆمنی.jpg)
خواكوڕك
رۆژی ٢٠١٦/١٠/١٩ كاتێك رومنی و ترامپ چاویان به یه‌ك كه‌وت پرسیارگه‌لێكی زۆر له سه‌ر ئه‌م دیداره درۆستبوو ، تیمی ڕاوێژكارانی تره‌مپ هه‌ر زوو وڵامی پرسیاری رۆژنامه نووسان و چاودێرانی سیاسیان دایه‌وه به‌وه‌ی دیداری (رومنی – تره‌مپ ) نه‌خشه بۆداڕێژراو بووه ڕۆمنی له ڕێزبه‌ندی یه‌كه‌می كه‌سایه‌تیه‌كانی نێو پلانی كابینه‌ی وه‌زاری سه‌رۆك تره‌مپ بووه كه دیداریان له گه‌ڵ بكات ، گوفتوگۆكانیش تایبه‌ت بووه به پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه هاوكات له‌گه‌ل ڕۆمنی یش ئه‌و كه‌یس و ستراتیژانه‌ی تایبه‌ته به‌م وه‌زاره‌ته تاوتوێكراوه .
میت ڕۆمنی له ماوه‌ی كه‌مپه‌یبه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا هاوڕا نه‌بووه له‌گه‌ڵ تره‌مپ ڕه‌خنه‌ی توندی ئاراسته كردوه ،رازی نه‌بووه له ئه‌و میتۆده‌ی كه تره‌مپ و تیمه‌كه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژادنیان پێده‌كرد ، تا ڕاده‌یه‌ك كه پێی وابووه كۆمارییه‌كان له تره‌مپ خراپتریان نیه ،جیاوازییه‌كانی ڕۆمنی و تره‌مپ زۆر ریشه‌ین كه ده‌توانین به كورتی ده‌ستنیشانی بكه‌ین :
-له مه‌ر پێگه‌ی موسڵمانانی ئه‌مه‌ریكا و مامه‌ڵه كردن له گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی جیهانی ئیسڵامی خاوه‌ن بیرۆكه‌ی ڕاگرتنی باڵانس و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه.
-سه‌باره‌ت به كوچبه‌رانی نایاسایی و په‌ناهه‌نده‌كانی ئامریكای باشوور و به تایبه‌ت مه‌كسێك ئه‌و پێی وایه كه ده‌بێ به سیسته‌مێكی لێبرالانه‌ی درێژخایه‌ن كار بۆ دیپۆرتكردنه‌وه‌یان بكرێت و ڕه‌چاوی یاساكانی مافی مرۆڤ و ڕێكه‌وتنه‌كانی تایبه‌ت به كوچبه‌ران و په‌ناهه‌ده‌ی سیاسی بكرێت.
سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی میت ڕۆمنی به كاندیدی پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه له‌وه وه دێت كاتێك دۆنالد ترامپ رێكه‌وتی ٢٠١٦/١١/١٨ سه‌ردانی هینری كسینجه‌ری كردبوو بۆ ڕاوێژ و گوێگرتن له كسه‌نجه‌ر به‌و پێیه‌ی تره‌مپ ڕێزیكی زۆر تایبه‌تی بۆ كسینجه‌ر هه‌یه به “پیاوه ناوازه‌كه‌ی سیاسه‌ت “وه‌سفی كردوه شاره‌ازیان پیان وایه كسینجه‌ر توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه كه بتوانێت كارێگه‌ری له سه‌ر تره‌مپ دروست بكات له دانانی ئه‌و پۆسته گرنگه . ئه‌مه له‌كاتێكدایە جگه لە ڕۆمنی وه‌كو كاندید بۆ پۆستی ده‌ره‌وه چه‌ند ناوێكی تریش هه‌فته‌ی ڕابردوو لە میدیاكان بڵاو كرایەوە.