مه‌سرور بارزانی دوابڕیار ده‌دات

پارتیی دیموكراتی كوردستان وەزیرەكانی كابینەی هەشتەم دوردەخاتەوەو لەكابینەی نۆیەم كەسانی دیكە بۆ وەرگرتنی پشكەكانی كاندید دەكات، پەرلەمانتارێكی ئەو حزبەش ڕایدەگەیەنێت، ئەوكەسانەی بۆ پۆستەكانی كابینەی نوێیەم دیاریدەكرێن، لەكابینەی هەشتەم نەبون”، دەشڵێت:”مەسرور بارزانی دوا بڕیار دەدات”.

شوان كه‌ریم زراری ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان به‌ (خواكورك) ڕاگەیاند، “دیاریكردنی كاندیدەكان بابەتێكی هونەریەو پەیوەستە بەپارتیەوە، بەڵام ئەو كاندیدانەی لەڕاگەیاندنەكانەوە دەوترێن بەشێكی ڕاستیان تێدایە، هەرچەند تەواوی ڕاستییەكان نیین، چونكە ئەگەری هەیە لەئان و ساتدا كاندیدێك بەكەسێكی دیكە بگۆڕدرێن”.

بەوتەی زراری، ئەوكەسانەی لەكابینەی هەشتەم پۆستیان وەرگرتوە، لەكابینەی نۆیەم پۆستیان پێنادرێت، مەسرور بارزانی كاندیدی ڕاسپێردراوی پارتی بۆ كابینەی نوێ، ڕۆڵی سەرەكی دەبێت و ڕوانگەی جەنابیان لەسەر هەڵبژاردنی كاندیدەكان زۆر گرنگە، چونكە ئەوكەسانەی دیاریدەكرێن وەكو تیم لەگەڵیدا دەبن.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ئاشكراشیدەكات، لەناو پارتی خەڵكی تەكنۆكرات زۆرەو ئەوانەی تائێستاش باسدەكرێن بۆ وەرگرتنی پۆست هەیە هیچیان لەكابینەی هەشتەم وەزیر نەبون، دوا بڕیاریش بڕیاری مەسرور بارزانی و ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دەبێت.

Back to top button