واشنتن: دوو ئامانجمان له دژایه‌تیكردنی ئێران هه‌یه
برایه‌ن هوك، نێردراوی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئێران رایگه‌یاند، واشنتن هه‌وڵی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ له دژی ئێران یانیش رووخاندنی رژێمه‌كه‌ی نادات، به‌ڵكو هه‌وڵه‌كانمان بۆ ئه‌نجامدانی رێككه‌وتنێكی دیكه‌ی ستراتیژی گشتگیره له‌گه‌ڵی.
هوك له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی “ساندی تایمز”ـی به‌ریتانی گوتی: ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ڵچوونه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران دوو ئامانجی په‌یوه‌ندیداری هه‌یه، یه‌كه‌میان: گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی نوێی جیاوازتر له‌و رێككه‌وتنه‌ی له ساڵی 2015 له نێوان ئێران وڵاتانی گروپی 5+1 واژۆ كرا، كه دواجار له ساڵی رابردوو واشنتن تاكلایه‌نانه كشانه‌وه‌ی خۆی له‌و رێككه‌وتنه راگه‌یاند.
نێردراوی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئێران دووپاتیكرده‌وه، “پێویسته ئه‌و رێككه‌وتنه گشتگیر بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا له چێوه‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیدا نه‌خولێته‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت فراوانتر بكرێت، تا پرۆگرامه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران، ره‌فتاره دوژمنكارانه‌كانی تاران له ناوچه‌كه و پرسی مافی مرۆڤ له ناوخۆی ئێرانیش له‌خۆ بگرێت.
سه‌باره‌ت به ئامانجی دووه‌م، هوك باسی پشتیوانییه‌كانی ئێران بۆ هه‌ریه‌ك له بزووتنه‌وه‌ی “حه‌مماس” و “جیهادی ئیسلامی”ـی فه‌له‌ستینی و گروپی حووسییه‌كان له یه‌مه‌ن و گروپه چه‌كداره‌كانی شیعه له عێراق كرد و گوتی: “له‌كاتێكدا ئێمه كار بۆ پێكاندنی ئامانجی یه‌كه‌م ده‌كه‌ین، هاوكات پێداگیری له‌سه‌ر گۆڕینی سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش ده‌كه‌ین”.
روونیشیكرده‌وه، “كارێك ده‌كه‌ین، كه باجی سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران زۆر به گرانی له‌سه‌ر تاران بكه‌وێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هێشتا له سه‌ره‌تای رێگاداین”.
هوك دووپاتیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا له ئه‌گه‌ری گۆڕینی گرژییه‌كانی نێوان واشنتن و تاران بۆ ململانێی چه‌كداری هه‌ست به هیچ نیگهرانیێك ناكات، ئاماژه‌ی به‌وه دا، “ئه‌و رێككارانه‌ی گرتوومانه‌ته به‌ر ته‌نیا بۆ به‌رگریكردنه له خۆمان و جگه له “كاردانه‌وه بۆ ره‌فتاره دوژمنكارییهكهی تاران” هیچی تر هه‌ڵناگرێت”.
له بهرداهوامی لێدوانه‌كه‌یدا هوك گوتی: “ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ین ره‌هه‌ندێكی به‌رگریكردنه له خۆمان، هێشتا ئێران گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی پاره‌داركردنی تیرۆره له جیهان، له‌كاتێكیشدا كه هێشتا تاران ئه‌تۆمی به‌ده‌ست نه‌هێناوه به‌م شێوه‌یه ره‌فتار ده‌كات، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ببێت به خاوه‌نی چۆن هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات!”.
نێردراوی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئێران جه‌ختی كرده‌وه، ده‌ستبه‌رداربوونی یه‌كجاره‌كی ئێران له به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی هێشتا ره‌هه‌ندی له پێشینه‌یه به‌لای واشنتنه‌وه و ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر دانوستانێك، دوواپاتیكردهوه، ئه‌مه‌ریكا به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به ئێران نادات ئه‌و ئامانجه‌ی بپێكێت.
ئه‌م لێدوانه‌ی هوك دوای ئه‌وه هاتووه، واشنتن زنجیره‌یه‌ك رێككاری بۆ زیادكردنی هێزه‌كانی له ناوچه‌كه گرتووه‌ته به‌ر، به پاساوی ئه‌وه‌ی ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر سه‌ربازه‌كانیان له ناوچه‌كه، له‌و رێككارانه‌ش ناردنی كه‌شتیگه‌لێكی سه‌ربازی له‌ژێر چه‌تری فڕۆكه‌هه‌ڵگری “ئه‌براهام لینكۆڵن” بۆ ناوچه‌كه.