شێوازی چاره‌سه‌رکردنی قەبزی لە مانگی رەمەزان
قه‌بزی کێشه ته‌ندروستیه باوه‌کانی ئه‌م سهردهمهیە و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ڕۆژووانان دوچاری ئه‌م کێشه‌یه ده‌بنه‌وه.
شێوازی چاره‌سه‌رکردن و خۆپاراستن لە قه‌بزی
1-خواردنی ژه‌می به‌ربانگ به هێواشی و جوینی به باشی و دوور که‌وتنه‌وه له خواردنی بڕێکی زۆر له خۆراک به په‌له و به‌سه‌ر یه‌که‌وه.
2- خواردنه‌وه‌ی هه‌شت په‌رداخ یان زیاتر له ئاو له‌نێوان به‌ربانگ و پارشێو، هه‌موو نیو سه‌عات جارێک یه‌ک په‌رداخ ئاو بخۆره‌وه، ئاوه‌که فێنک بێت یان ئاساییه باشتره له ئاوی زۆر سارد.
3- خواردنی بڕێکی زۆر له‌و خۆراکانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڕیشاڵه‌کان وه‌ک سه‌وزه و میوه و دانه‌وێڵه ته‌واوه‌کان وه‌ک ئاردی بۆر ، برنجی بۆر یان قاوه‌یی.
4- دووربکه‌ره‌وه له خواردنه‌وه‌ی بڕی زیاتر له دوو کوپ له چاو قاوه به تایبه‌ت کاتی پارشێو و نه‌خواردنه‌وه‌ی ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی مادده‌ی که‌ڤاینیان تێدایه وه‌ک خواردنه‌وه گازیه‌کان.
5- یادکردنی جووڵه و وه‌رزش کردن و دوور که‌وتنه‌وه له دانیشتن و پاڵ که‌وتنی زۆر به دیار تیڤی و موبایڵ و ئه‌نته‌رنێته‌وه، چوون و گه‌ڕانه‌وه به‌پێ بۆ مزگه‌وت و کردنی نوێژی ته‌راویح سوودی زۆره.
6- پێویسته ژه‌می پارشێو بخورێت و چه‌ند بتوانرێت، دوا بخرێت، خواردنی زه‌ڵاته و مێویهک له کاتی پارشێو زۆر به سووده.