حه‌شدی شه‌عبی 2 به‌رپرسى حزبی سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان شه‌هید ده‌كات
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13 ى 5 ى 2019 ، لهراگهیاندراوێكدا مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینى حزبی سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ن دوای ئه‌وه‌ى شه‌وى ڕابردوو هێزێكى حه‌شدی شه‌عبی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر گوندی ئه‌حمه‌د تاهیر سوره مهری ده‌ستده‌كه‌ن به‌ته‌قه‌كردن بۆ سه‌ر دانیشتوانى ناوچه‌كه ، دواتر ئه‌و هێزه هێرش ده‌كه‌ن سه‌ر ماڵی ڕه‌شید ئیبراهیم تاهیر ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ندی پارته‌كه‌مان
سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كهلههێرشهكهى چه‌كدارانى حه‌شدی شه‌عبیدا كادرێكى پێشه‌نگمان دلێر نه‌جمه‌دین له‌لایه‌ن هێزه‌كه‌وه بردراوه دواتریش سهیارهكهشى ده‌سوتێندرێت
مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینى حزبی سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان ڕاشیده‌گه‌ێنێت له‌ساته وه‌ختى هاتنى چه‌كدارانى حه‌شد و هێرشه‌كه‌ى بۆ سه‌ر ناوچه‌كه کادرو ئەندامانی سنوری مەڵبەندی حزبی سۆسیالیست بەرگریەکی باشیان كرد و تاوه‌كو ئێستاش دلێر نه‌جمه‌دین ئیبراهیم مسته‌فا بێ سه‌روشوێنه كه‌دوای ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن هێزه‌كه‌ى حه‌شده‌وه بردرا
لهكۆتادا ڕایده‌گه‌یه‌نن ، به‌پێى زانیارییه‌كانمان كه‌به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه ، 2 كادرهكهمان له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه له‌سنوری خانه‌قین شه‌هید كراون