بروسكەی سەرەخۆشی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی شەهیدبوونی عەمید ئەسكەندەر ڕەشید گەردی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە شەهیدبوونی عەمید ئەسكەندەر ڕەشید گەردی فەرماندەی لیوای سێی كۆماندۆی زێرەڤانی، لە ڕووداوێكی دڵتەزێن لە ئەركی مەشق و ڕاهێنانی پێشمەرگەكان زۆر دڵتەنگ و خەمبار بووم. عەمید ئەسكەندەر پێشمەرگەیەكی قارەمان و چاونەترس بوو. من خۆم شاهیدی قارەمانەتیی شەهید ئەسكەندەر بووم لە كاتی زۆر تەنگانەدا و لەدەستدانی جێگەی داخە و خەسارەتێكی گەورەیە بۆ هەموومان.
بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكار و دۆست و ئاشنایانی شەهید عەمید ئەسكەندەر دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لەخودای گەورە داوكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
13ـی 5ـی 2019