كەركووك بووتە مەڵبەندی تیرۆرستانی داعش، بەشێكی زۆری شانە نووستوەكانی ئەم رێكخراوە لە كەركووك بونیان ھەیە
دوای ئەوەی دوو برای راكان جبووری، كه داعشی بوون، له سلێمانییه‌وه ئازاد كران، ئێستا ژماره‌یه‌كى زۆری داعشی خه‌ڵكى حه‌ویجه ئێستا له‌نێو سه‌نته‌رى كه‌ركووكدان و بەرپرسێكی یەكێتیش ھۆشداری دەدات.
ناسر عه‌لی، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى ناوچه كوردستانییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان (یه‌كێتی)، ڕایگه‌یاند: “له‌دواى 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، كه پێشمه‌رگه له سنوورى ناوچه كوردستانییه‌كان، به‌تایبه‌ت له كه‌ركووك نه‌مان، داعش جموجۆڵی ده‌ست پێ كرده‌وه و عه‌ره‌به هاورده‌كانیش هاوكارى داعشن، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت دۆخه‌كه تێك بده‌ن و له‌پەنا داعشه‌وه هه‌ڕه‌شه له كورد ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زه‌ویوزاره‌كانى كورد، پێشتر و له‌سه‌رده‌مى به‌عسدا خه‌ڵك ئاواره بوو و له‌دواى ساڵی 2003ه‌وه گه‌ڕانه‌وه زێدى خۆیان، ئێستا جارێكى تر ده‌یانه‌وێت كورد ناوچه‌كانیان چۆڵ بكەنەوە، ئه‌وه‌ش شێوه‌یه‌كه له ته‌عریبكردن له‌پەنا داعشه‌وه ده‌یكه‌ن”.
ڕاشی گه‌یاند، ئێستا ئه‌و عه‌ره‌به هاوردانه له‌گه‌ڵ داعشدان و داعش نه‌ك هه‌ر له سنوورى كه‌ركووك به‌ڵكوو له سنوورى ناوچه كوردستانییه‌كانى دیاله جموجۆڵیان هه‌یه، به‌ڵام زۆر به‌رچاو نیین، ئیتر عه‌ره‌به هاورده‌كان و داعش ده‌یانه‌وێت كورد له ناوچه‌كانى خۆیان نه‌مێنن و بۆشاییه‌كى ئه‌منییش له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، پێشتر پێشمه‌رگه به‌تایبه‌ت له شه‌ڕی دژ به داعش، بۆشاییه ئه‌منییه‌كانى پڕ كردبووه‌وە، به‌ڵام ئێستا پێشمه‌رگه له ناوچه‌كه نه‌ماوه، بۆیه دۆخه‌كه تێك چووه و داعش له‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌دایە.
جێی ئاماژەیە مانگی رابردوو ماڵپەڕی خواكوڕك ئاشكرای كرد كە دوو برای راكان جبووری پارێزگاری سەپێندڕاوی كەركوك لەگەل زیاتر لە ٢٠ تیرۆرستی دیكەی عەرەبی كەركووك لەلایەن یەكێتیەوە ئازادكراون كە پێشتر بە تومەتی داعش بوون و ساغ بوونەوەی تومەتەكە بەسەریاندا دەستگیركرابوون.