سیڤیلیا به‌رامبه‌ر یوڤانتۆس چانسی دێته‌وه‌

خواكوڕك

ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 22/11/2016 له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان ئه‌وروپا هه‌ر دوو یانه‌ی یوڤانتۆسی ئیتاڵی و یانه‌ی سیڤیلیای ئیسپانی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، به‌ڵام ده‌ه‌ یاریزانی سه‌ره‌كی ییوڤانتوس یاری ناكه‌ن.

بەپێی ھەواڵێکی پێگەی گۆڵی وەرزشی, بۆ یارییەکەی ئه‌مرۆ لەبەرامبەر یانەی سڤیلیا لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یانەی یۆڤانتس ھەردوو یاریزان گۆنزالۆ ھیگواین و مەھدی بن عەتیەی یاری پێناكات.

لەھەواڵەکە ھاتووە, ھیگواین لە دوایین یاری خانمە پیرەکە لەبەرامبەر یانەی بیسکارا تووشی پێکان ھاتووە و تا ماوەیەک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە و مەھدی بن عەتیەش تا ئێستا لە پێکانەکەی چاک نەبووتەوە..

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە, گەر یانەی یۆڤانتس دەیەوێت بە پلەی یەکەم لە کۆمەڵەکەی سەرکەوێت, پێویستە لەسەری سبەی لە یاریەکەی لەبەرامبەر سڤیلیا سەرکەوتن بەدەست بھێنێت.

Back to top button