سوودە گرنگەکانی باینجان بزانە!

خواردنی میوە و سەوزە یارمەتی باشتر كردنی تەندروستی لەش دەدات و مەترسییەكان كەم دەكاتەوە، هەرچەندە باینجان ئەوەندە لەناو خەڵكی باسی ناكرێ، بەهۆی ئەوەیە سوودەكانی تا ئێستە بە بەربڵاوی نەزانراوە، بەڵام پسپۆرانی بواری خۆراك دووپات لەوە دەكەنەوە،  باینجان سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی ریشاڵ و ڤیتامینەكان و ترشی ناسونین، بۆیە كۆئەندامی هەرس چالاك دەكەن و ڕێگری لە قەڵەوی دەكات و نەخۆشییەكانی دڵ لە مرۆڤ دوور دەخاتەوە.
لێكۆڵینەوەكان سوودەكانی باینجانیان بۆ ئەمانەی خوارەوە دیاریی كردووە:
یەكەم: یارمەتی دابەزاندنی كۆڵیسترۆڵی خراپ دەدات و بەتایبەتی ئەگەر بە برژاوی ئامادە بكرێت بەبێ‌ ڕۆن.
دووەم: خواردنی باینجان بەشێوەیەكی ئاسایی ڕێگە لە مەینی خوێن لەناو دەمارەكان دەگرێت، جیا لەوە بڕێكی زۆر ڤیتامین K و بیۆفلاڤۆنۆیدستان دەست دەكەوێ، كە ڕەگی مووەكان بەهێز دەكات.
سێیەم: ڕێژەیەكی زۆر ریشاڵی تێدایە، ئەمە گەدە بەتایبەتی و كۆئەندامی هەرس بە گشتی لە زۆر كێشە دەپارێزێت، ڕێگرییەكی سەرسەختیش دروست دەكات، دژ بە توشبوونی مرۆڤ بە شێرپەنجەی كۆلۆن.
چوارەم: پێویستە باینجان بە توێكڵەوە بخۆن، چونكە زۆرێك لە پێكهاتە بەسوودەكانی لە توێكڵەكەی دایە، جیا لەوەیش جوڵەی خوێن لە لەش خێرا دەكات و وا دەكات خوێن بە تەواوی بە مێشك بگات و ڕێگە لە تووشبوون بە جەڵتەی مێشك دەگرێ.
پێنجەم: بڕێكی زۆر ئاسن و كالیسیۆم و كانزای تری تێدایە، جەستەی مرۆڤ ڕۆژانە و بە بەردەوامی پێویستی بەو جۆرە كانزایانە هەیە، بۆ تێركردنی پێویستییەكانی.
شەشەم: چارەسەرێكی باشە بۆ كەمكردنەوەی فشاری خوێن بەهۆی بوونی بیۆفلاڤۆنۆیدسەوە.
حەوتەم: باینجان گرنگە بۆ دابەزاندنی كێش، چونكە بڕێكی كەم كالۆری تێدایە، لە باینجانێكدا كالۆری هەیە، چەوری تێدا نییە و هەستی برسیەتی كەم دەكاتەوە.
Back to top button