بۆچی نابێت لەبەر بانگدا ئاوی زۆر بخورێتەوە؟

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی چاو دەڵێت چەندین توێژینەوەی زانستی لەبارەی کاریگەری وشکبوونەوەی جەستەی کەسی رۆژووەوان لەسەر چاو ئەنجامدراون.
د. تاڤگە محەممەدی، پسپۆڕی تۆڕی چاو لەمیانی بەشداریکردنی لە رووداوی رەمەزان گوتی نابێت راستەوخۆ لەدوای بەربانگ ئاوی زۆر بخورێتەوە چونکە مەترسییە لەسەر چاوەکان.
وەک پسپۆڕەکەی چاو باسیدەکات بە خێرا زۆرخواردنەوی ئاو، پەستانی نێو چاو بەرزدەبێتەوە و زیان بە ھەستەدەمارەکانی بینین و تۆڕی چاو دەگەیێنێت.
Back to top button