وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا داوای كردووه 120 هه‌زار سه‌رباز ره‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكرێت
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی پاتریك شاناهان، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و گه‌وره راوێژكارانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، پلانی سه‌ربازی خۆی خستۆته روو و داوای كردووه 120 هه‌زار سه‌ربازی سوپای ئه‌مریكا ره‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكرێت.
رۆژنامه‌كه له درێژه‌ی هه‌واڵه‌كه‌دا ده‌ڵێت: به‌رپرسانی نێو كۆبوونه‌وه‌كه پێیان وابووه كه ئه‌مه بۆ داگیركردنی ئێران له رێگای ووشكانییهوه نییه و دۆخه‌كه ئاوا ده‌خوازێت.
هه‌ربه‌پێی رۆژنامه‌كه پلانه‌كه بۆ ئه‌وه داندراوه ئه‌گه‌ر له كاتێكدا ئێران هێرش بكاته سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا، یانیش كار به بواره‌كانی چه‌كی ئه‌تۆمی بكات.