دوایی له‌كار لابردنی پارێزگاری پێشووی مووسڵ فه‌زیحه‌تێكی گه‌وره‌ی یه‌كێتی ئاشكرا ده‌بیت

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی له مووسڵ له‌به‌رامبه‌ر پێدانی 26 ده‌فته‌ر دۆلار ده‌نگی به (نوفل عاگوب) پارێزگاری له‌كار لادراوی مووسڵ داوه، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیش پاش لادانی پارێزگار بریاری داوه لێپێچینه‌وه له به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند بكات”.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، نه‌سروڵا سورچی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و به‌رپرسی مه‌ڵه‌به‌ندی یه‌كێتی له مووسڵ له‌به‌رامبه‌ر پێدانی (26) ده‌فته‌ر كه ده‌كاته (820) ملیۆن دیناری عیراقی سێ ئه‌ندامه‌كه‌ی یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای مووسڵ ده‌نگیانداوه به نوفل عاگوب پارێزگاری له‌كار لادراوی مووسڵ”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، نه‌سروڵا سورچی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له مووسڵ له رێگای(أبو صناری) برای پارێزگاری له‌كار لادراوی مووسڵ بازرگانیه‌كه كراوه، به پێدانی ده‌نگی سێ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاری مووسڵی یه‌كێتی به‌و پارێزگاره له‌كار لادراوه‌ی مووسڵ”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه له پاره وه‌رگرتنه‌كه‌ی نه‌سروڵا سورچی دا هه‌ریه‌كه له ( سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره و هه‌رێمی كه‌مال ئاغا) ئاگادار بوون، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێواره‌ی رۆژی 23/2/2019 نه‌سروڵا سورچی بۆ لێپرسینه‌وه بانگی كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كراوه ، به‌ڵام به‌هۆی درێژه‌كێشانی كۆبونه‌وه‌كه لێپرسینه‌وه‌ی ناوبراو دواخراوه بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ره‌فعه‌ت عه‌بدولڵای به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و لێپرسینه‌وه له ناوبراو له رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه و مه‌كته‌بی رێكخستنه‌وه”.