فەرماندەیەکی هەسەدە بـۆ واشنتۆن : هەڵەی عێراق دووبارە مەکەنەوە

مەزلوم کۆبانی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات کە زۆرینەیان کوردن هیوا خوازە واشنتۆن هێزەکانی بهێڵیتەوە لە سوریا و هۆشداری دایە ئەمریکا لە دووبارەبوونەوەی هەڵەی عێراق.

لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتی ڕۆژنامەی نیۆیۆڕك تایمز و دوێنی بڵاوکرایەوە کۆبانی ناڕەحەتی خۆی نەشاردەوە لە نەخشەی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ لە کشانەوەی زۆرینەی هێزەکانیان لە سوریا و ئەو نەخشەیە لە ساڵی 2011 لە عێراق جێ بەجێ کرا بۆیە بۆشایی درووست بـوو و ڕێ خۆشکەر بوو بۆ سەرهەڵدانی داعش.

کۆبانی گوتی هەسەدە و حکومەتی سوریا لە دانووساندنەکاندا نەگەیشتنە ڕێکەوتن لەسەر شێوازی بەڕێوەبردنی سوریا و سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕێگربووە لە درێژەپێدانی دانووساندنەکان و ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا هەر هەموویان بکشێنەوە ئێمە هەر بەردەوام دەبین

Back to top button