حووسیەکانی یەمەن چەند ناوەندێکیان لە سعوودیە کردە ئامانج

ئاژانسی رۆیتەرز بە پشتبەستن بە تلویزیۆنی ژێر دەسەڵاتی حووسیەکانی یەمەن باس لەوە دەکات ، ئەم هێزانە کە سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانن لە ریگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان چەند شوێنی گرینگی ناو سعوودیەیان کردۆتە ئامانج.

کەناڵی ( ئەلمسیرە ) ڕوونکرنەوەی لە سەر شوێن و کاتەکە نەداوە ، تا ئێستا سعوودیە لەم بارە کاردانەوەی نەبووە ، ئەوە لە کاتێکدایە ریاز رۆژێک پێشتر ڕایگەیاندبوو دوو تانکی نەوتی ئەو وڵاتە رۆژی یەکشەم 12 ی مای لە کەنارئاوەکانی ئیمارات کەوتوونەتە بەر هێرش و خەساریان پێ گەیشتووە .

کەناڵی ئەلمسیرە کە لە لایەن حووسیەکانەوە بەرێوە دەچێت لە زاری بەرپرسێکی سەربازی خۆیانەوە ئاشکرای دەکات کە لە ڕێگەی حەوت فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە چەند ناوەندێکی گرینگی سعوودیەیان کردۆتە ئامانج

Back to top button