نیۆیۆرک تایمز : چۆنیەتی هێرشی لەشکری بۆ سەر ئێران دەخاتە ڕوو

نیۆیۆرک تایمز بە بڵاوکردنەوەی وتارێک باس لە پلانەکانی ئەمریکا دەکات بۆ هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران”.

بە پێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەکە ( پاتریک شاناهان ) سەرپەرشتیاری وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ، ڕۆژی پێنج شەممە پلانی نوێی سەربازی داوەتە دەست سەرۆک کۆماری ئەمریکا و ڕاوێژکارانی، وەک ئەو گۆڤارە باسی دەکات، لە ئەگەری هێرشی ئێران بۆ سەرهێزەکانی ئەمریکای یان ئەوەیکە دڵنیا بن ئێران نزیکە لە دەست راگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی، واشنتۆن 120 هەزار سەربازی تر دەنێرێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست”.

نیۆیۆرک تایمز بەبێ ئەوەی ناوی ئەو بەرپرسە باڵایە بێنێت دەنووسێت ، ئەم پلانە لەلایەن جۆن بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری ئاسایشی نشتیمانی دۆناڵدترەمپەوە پێشنیار کراوە، هەروەها کەڵک وەرگرتن لە چەکی نەرمەواڵەیی بۆ لە کار خستنی سیستمی پەیوەندییەکانی ئێران لە یەکەم کاتژمێرەکانی شەڕدا لە پلانەکەدایە”.

جێگای گوتنه‌، بە پێی زانیاریەکان بەرپرسانی ئامادە بوو لەم کۆبوونەوەدا ڕازی نەبوون ئێران بە شێوەی داگیرکاری سەربازی و هێزی وشکانی کۆنترۆڵ بکرێت چوونکە ئەوە پێویستی بە هێزێکی زۆر گەورەتر هەیە”.

Back to top button