ئه‌مریكا راهێنانی سه‌ربازی له پارێزگای سلێمانی راگرت
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، ئه‌مریكا راهێنانی سه‌ربازی به پێشمه‌رگه له پارێزگای سلێمانی بۆ كاتێكی نادیار وه‌ستاند و پێشمه‌رگه‌یه‌كی راهێنانی سه‌ربازیش ده‌لێت، ته‌نها پێیان گوتین جارێ راهێنانی سه‌ربازی وه‌ستاوه”.
پێشمه‌رگه‌یه‌كی به‌شدار له راهێنانی سه‌ربازی ئه‌مریكا له پارێزگای سلێمانی بهخواكوركی راگه‌یاند كه ئه‌مریكا راهێنانی سه‌ریازی به هێزی پێشمه‌رگه له پارێزگای سلێمانی بۆ كاتیكی نادیار وه‌ستاند”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، ته‌نها ئه‌وه‌یان گوتووه كه جارێ راهێنانی سه‌ربازی له‌م پارێزگایه ده‌وه‌ستێنن، به‌بێ روونكردنه‌وه‌ی هۆكاری وه‌ستانه‌كه‌ی”.
پێشتر خواكوڕكی ئاشكرای كرد كه قاسم سولێمانی له به‌غداوه سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی كردووه، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی لهدرانگانی شه‌وی 16 له‌سه‌ر 17 ی ئه‌م مانگه كۆمه‌ڵێكی ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی له سنوری پاشماغ چوونه‌ته سنوری پارێزگای سلێمانی كه گومان ده‌كرێت سوپای پاسدارانی ئێران بن”.