مەحمود سەنگاوی: كورەكەم كاندیدە بۆ وەزارەتێك و ناھێلم غەدری لێبكرێت

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە بە ناوی نووسینگەی ڕۆژنامەوانییەکەیەوە بڵاو کراوەتەوە، مەحموود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی هەواڵی ماڵپەڕێکی لەبارەی ناوهێنانی باڵەکانی یەکێتی ڕەت کردووەتەوە و دڵنیایی خۆی لەوە دەربڕیوە کە یەکێتی بۆ کابینەی نوێی حکوومەت ”کەسانی بە ئەزموون“ دەنێرێت و دەشلێت”ناھێلم غەدر لە كورەكەم بكرێت”.

هاوکات داوای کردووە کە کاندیدی پۆستەکانی حکوومەتی هەرێم ”پاش ئەوەی بە سەرجەم فلتەرەکاندا تێپەڕ دەبن، بە دەنگدان لە ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا ھەڵببژێردرێن و ھەر کەسێکیش بۆ ھەر پۆستێک خۆی کاندید بکات، ئازادە“.

هەر لەو ڕاگەیاندراوەدا کە بە ناوی نووسینگەکەیەوە بڵاوی کردووەتەوە، مەحموود سەنگاوی ئاشکرای کردووە کە (کاروان)ی کوڕی بۆ پۆستی وەزیری پلاندانانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کاندید کردووە و پشتیوانی لێ دەکات.

هاوکات هەڕەشەی ئەوەشی کردووە کە ”ڕێگە بە غەدر لێکردنی نادات“ وەک ھەر کادرێکی دیکەی یەکێتی.

Back to top button