زانیارییەک لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن عێراقەوە ئاشکرا دەکرێ
بەڕێوەبەرێکی بانکی ناوەندی عێراق ئاشکرای دەکات کە نووسراوی ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەرکراوە.
عابد مزوری، بەڕێوەبەری گشتی لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند: “نووسراوی ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەرکراوە و سبەی چوارشەممە نووسراوی تەمویلەکه بۆ ئێمە دێت، ئێمەش پارەکە ڕادەستی وەزارەتی دارایی هەرێم دەکەین”.
گوتیشی: “ئەو پارەیە بۆ تەواوکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دەبێ”.
لەلایەن خۆیەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە سبەی چوارشەممە مووچەی هەریەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا ، داد ، سامانە سروشتییەکان ، ئەوقاف دابەش دەکرێت.
مانگانە عێراق 454ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دەنێرێ.