سه‌ردار قادر ده‌بێته‌وه پارێزگاری سلێمانی
خواكوڕك
ئەمڕۆ سێ شممە 22/11/2016، سه‌ردار قادر وه‌ك پارێزگاری سلێمانی ده‌ستبه‌كاربوو، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت یه‌كێتی ته‌كلیفی كردووه.
بەهۆی هەوڵی یەكێتی بۆ چارەسەركردنی پرسی نەبوونی پارێزگار لە سلێمانی، سەردار قادر جێگری پارێزگاری سلێمانی، بە وەكالەت كاروبارەكانی پارێزگار ڕادەپەڕێنێت.
فراكسیۆنى گۆڕانیش له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێـت، “له ئه‌مڕۆوه سه‌ردار قادر وه‌ك پارێزگارى سلێمانى هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانى پارێزگارى ده‌بێت”.
له‌ماوه‌ی رابردوو سه‌ردار قادر وه‌ك پارێزگاری سلێمانی به‌وه‌كاله‌ت ده‌ستبه‌كاربوو به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو و به نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ئه‌و پۆسته‌ی به‌جێ هێشت و له ئێستاشدا باس له رێكه‌وتنی سیاسی كراوه و ناوبراو له ئه‌مڕۆوه وه‌ك پارێزگار ده‌ستبه‌كار ده‌بێـت.