رێگا نادرێت هیچ كه‌س به‌ناوی سه‌رۆككۆماری عێراق به‌شداری پێكهینانی حكومه‌ت بكات

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها دوو سه‌رۆكایه‌تی عێراق بانگێشت ده‌كرێت نه‌ك سه‌رۆككۆماری عێراق و رێگاش نادرێت هیچ كه‌س به‌ناوی سه‌رۆككۆماری عێراق به‌شداری له‌ رێورسمی پێكهێنانی حكومه‌تدا بكات، چونكه‌ له‌ماوه‌ی رابردوو پۆستی سه‌رۆككۆماری به‌كار هاتووه‌ بۆ ریگری له‌ پێكهێنانی حكومه‌ت”.

سه‌رچاوه‌كه‌ كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوی ئاشكرا بكرێت، به‌خواكوڕكی راگه‌یاندووه‌و به‌رهه‌م ساڵح له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوو هه‌موو هه‌وڵێكی داوه‌ بۆ رێگری له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆیه‌ له‌ رێورسمی پێكهێنانی حكومه‌ت ته‌نها دوو سه‌رۆكایه‌تی له‌ عێراق ” سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی و حزبی داوه‌ت كراوه‌ به‌ڵام هیچ داوه‌تێك بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار نانێردرێت و رێگاش نادرێت كه‌س به‌ناوی سه‌رۆككۆماری به‌شداری رێورسمه‌كه‌ بكات”.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌شلێـ” به‌رهه‌م ساڵح نوێنه‌ری كورد نیه‌ و له‌ماوه‌ی رابردوو دژی گه‌لی كوردستان كاری كردووه‌، له‌وه‌ته‌ی بۆته‌ سه‌رۆككۆمار كاری له‌سه‌ر برینی مووچه‌ و بودجه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان كردووه‌، بۆیه‌ وه‌ك سه‌رۆككێكی فاشستی عه‌ره‌بی سه‌یر ده‌كرێت و رێگا به‌ به‌شداری كردنی نادرێت”.

Back to top button