به‌رهه‌م ساڵح بۆ راوێژكاره‌ كورده‌كان: ناردنی بودجه‌ و مووچه‌ له‌ قازانجی پارتیه‌ بۆیه‌ ده‌بێت رابگیرێت

به‌رهه‌م ساڵح له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ راوێژكاره‌ كورده‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق رایگه‌یاندووه‌: كه‌ ناردنی مووچه‌ و بودجه‌ له‌به‌غداوه‌ بۆ كوردستان، ئارامیه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌كوردستان دروست كردووه‌ ئه‌مه‌ش له‌ قازانجی پارتی دیموكراتی كوردستاندایه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئارامیه‌ سیاسیه‌ بۆ پارتی به‌رده‌وام نه‌بێت، ده‌بیت رێگری لێ بكرێت”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوركی راگه‌یاندووه‌ به‌رهه‌م ساڵح له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ راوێژكارانی كوردی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق رایگه‌یاندووه‌، ناردنی مووچه‌ و بودجه‌ له‌كوردستاندا ئارامی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی دروست كردووه‌ و ئه‌مه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستاندایه‌، بۆیه‌ رێگری كردن و كێشه‌ دروست كردن بۆ په‌یوه‌ندیه‌كانی (به‌غدا و هه‌ولێر) كاری له‌ پێشینه‌ی ئێمه‌ ده‌بێت”.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ گوتوویه‌تی به‌رهه‌م ساڵح  ئه‌وه‌شی گوتووه‌، ئه‌و ئارامیه‌ی له‌كوردستاندا دروست بووه‌، وای كرد پارتی هه‌موو دانووستاندنه‌كان له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی كۆتایی پێ بهێنێت و بتوانیت سه‌ركه‌وتوو بیت له‌وه‌ی كه‌ ئامانجی بوو، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و ئارامیه‌ سیاسیه‌ و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ بووه‌ كه‌ مووچه‌ و بودجه‌ له‌به‌غداوه‌ ناردراوه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆیه‌ رێگری كردن له‌ ناردنی مووچه‌ و بودجه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ئارامیه‌ كۆتایی پێدێنت و ئامانجه‌ سیاسیه‌كان له‌ قازانجی پارتی كۆتایی پێ نایه‌ت”.

Back to top button