سه‌رۆك بارزانی دیداری به‌رهه‌م ساڵح ره‌ت ده‌كاته‌وه
به‌پێی زانیارییه‌كان، پاش ئه‌و خیانه‌ته‌ی له به‌غدا له‌دژی پارتی كرا له‌لایه‌ن گروپێكی ناو یه‌كێتی ئه‌نجامدرا، پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاریدا وه‌كو سه‌رۆك كۆمار به‌رهه‌م ساڵح نه‌ناسێنێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌ست (خــواكوڕك) كه‌وتوون، به‌رهه‌م ساڵح، به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانیکردنی پارتی گه‌ڕابووه‌وه کوردستان و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێک له سلێمانی بوو، ده‌یویست سه‌رۆك (مه‌سعود بارزانی) ببینێ، دوای چه‌ندین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ (ئازاد به‌رواری و هۆشیار زێباری) و وتوویه‌تی ده‌مه‌وێ کاک مه‌سعود ببینم، چونکه سه‌ردانی وڵاتان ده‌که‌م و ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا سه‌ردانی هه‌ولێر نه‌که‌م، مه‌وقیف لاواز ده‌بێت له لای وڵاتان.
(خــواكوڕك) پشت به‌ستن به زانیارییه‌كانی، له ئه‌نجامدا پارتی به به‌رهه‌م ساڵحیان وتووه: جه‌نابی سه‌رۆك به‌رنامه‌ی چڕوپڕی هه‌یه ، بۆیه داوای لێبوردنمان هه‌یه و ناتوانین داواکه‌ت جێبه‌جێ بکه‌ین.
زانیارییه‌كانی خواكوڕك پشت ڕاستی ده‌كه‌نه‌وه له‌باره‌ی هه‌وڵی زیاتری به‌رهه‌م ساڵح بۆ رێكخستنی دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، كه پاش شكستهێنانی له‌و هه‌وڵه، به‌رهه‌م سالح به دڵشکاوی ته‌کلیف له کۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌کات هه‌وڵێکی بۆ بدات، کۆسره‌ت ده‌ڵێت: ئێستا ڕێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ پارتی كردووه و پارتی خه‌ریكی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمه و كاتی زۆریان نیه.