بەرهەم ساڵح بۆ ئاژانسی ئێرنای ئێرانی: لەگەڵ ئێرانیەكان دڵمان یەكە كەواتا ئازارەكانیشمان هاوبەشە
لەگەڵ زیاد بوونی گرژیەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت لە نێوانی ئەمریكا و ئێران لە لایەك و سعودیەو ئیمارات و ئیران لە لایەكی دیكە, لەئێستادا ئەگەرەكانی زیاد بوونی پێكدادان و شەڕی زیاد كردووە, سەرۆك كۆماری عێراق بە ئاژانسێ:ی ئێرانی دەڵێت دڵمان لەگەڵ ئێران مادەم دڵمان یەكە ئازارەكانیشمان هاوبەش دەبێت.
بەرهەم سالًح هەڵبژێردراوی شیعەكان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق, بە ئاژانسی هەواڵدەری ئێرنای ئێرانی راگەیاندووە كە هەڕەشەكان و فشارەكانی سەر ئێران بە هەموو شێوەیەك رەتدەكەینەوە, بۆ ئێمەی عێراقی لەگەڵ ئێران كە لە رابردوو هەمیشە پاڵشت بووە ئازارەكانمان یەكە.
ئێمە كە بەیەكەوە دژ بە داعش و رژێمی پێشوو جەنگاین, كەواتا دڵمان یەكە بەمەش ئازاری جەستەمان دەبێتە یەك ئازار بۆیە هەموو فشارێك بۆ سەر ئێران رەتدەكەینەوە, بە فشار بۆ سەر گەلەكەمان دەزانین, دەبێت ئەمریكا رێزی گەورەی و پێگەی ئێران بگرێت سیاسەت بە كەڵەگایی ناكرێت.