دوای بهدهنگهوههاتنی سهرۆك بارزانی گیراوانی گوندی پەلكانە ئازادكران و كێشهی گوندەكەیان چارهسهر كرا
دوای ئەوەی حەشدی شەعبی لە گوندی پەلكانە هەڵی كوتایە سەر گوندنشینە كوردەكان و ژمارەیەك هاونیشتمانی دەستگیركرد و ئاگاداری كردنەوە كە لە ماوەی چەند كاتژمێرێك بۆ عەرەبە هاوردەكان چۆڵبكەن, دوای گەشتینی داواكری خەلكەكە بە بارەگای بارزانی, سەرۆك بارزانی كێشەی گووندی پەلكانەی چارەسەر كردوو گیراوانیش ئازادكران.
كرمانج عەبدوڵڵا بەرپرسی لقی 23ـی پارتی لەو بارەیەوە رایگەیاند كە دوای بە دەنگەوەهاتنی سەرۆك مەسعود بارزانی، دۆخی گوندی پەلكانە چارەسەر كراوهاووڵاتیە دەستگیركراوە كوردەكان لەلایەن هێزەكانی عێراقەوە ئازاد كران و گەڕانەوە ناو كەسوكاریان.
بەرپرسی لقی سێی پارتی گوتیشی:” دوێنێ نزیكەی 200 چەكداری عەرەبی هاوردە لەگەڵ عەلی حەواسی سەرۆك عەشیرەتیان، ئەمڕۆش لەگەڵ هێزێكی مغاویری عێراقی چوونەتە سەر ماڵە كوردەكانی گوندی پەلكانەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان لە قەزای دووبز و داگیریان كردوون، ئەو عەرەبانە پێشتر و ساڵی 1957 ئەو گوندە كوردییانەیان داگیر كردبوو.
هەروەها دوای ئەوەی سەرۆك بارزانی بەدەنگ هات كێشەكان چارەسەر كران و دەستگیركراوانیش ئازادكران.