سعوودیە: هێرش کراوەتە سەر دوو ناوەندی دەرهێنانی نەوتی وڵاتەکەمان لە لایەن حوسیەکان

 

حوسیەکانی یەمەنی سەر بەئێران پێشتر هەواڵی هێرش بۆ سەر پاڵاوگە نەوتیەکانی سعوودیەیان ڕاگەیاند هاوکات بە پێی هەواڵی بەرپرسانی سعودیە ناوەندی دەرهێنانی نەوتی نشتیمانی ئەو وڵاتە ( ئارامکۆ ) کەوتۆتە بەر هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی چەکدارانی حووسی .

خالد فاڵح وەزیری نەوتی سعوودیە ڕایگەیاند لە نێوان کاتژمێر 6 تا 6:30 سەر لە بەیانی ، ناوەندی دەرهێنانی کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆ لە ڕۆژهەڵاتی سعوودیە لە کەنارئاوی ( یەنبەع ) لە کەنارەکانی دەریای سوور کەوتە بەر هێرش و پێکرا .

بە گووتەی خالد فاڵح دووای پێکان ئاگرێکی زۆر کەوتەوە بە ڵام توانیان کۆنتڕۆلی ئاگرەکە بکەن ، هەر بە قسەی وەزیری نەوتی سعوودی ئێستا کۆمپانیاکە لە بۆڕیەکی کاتیەوە نەوت خۆی بەری دەکات ، تا ئەو کاتەی میزانی زیانەکان دەزاندرێت .

Back to top button