ژمارەیەک کەشتی سەربازی ئەمریکا گەیشتنە کەنداوی عەرەب و لە خاکی ئێران نزیک بوونەتەوە

 

دوای ئەوەی گەورە کەشتی بواری سەربازی لینکۆلن بەرەو ڕۆژهەلاتی ناڤین بەڕێکەوت، ئاژانسی ئینتەرفاکسی روسی هەر ئێستا بڵاویکردەوە کە چەند کەشتیەکی جەنگی ئەمریکی بە سەرکردایەتیی کەشتی فڕۆکە‌هەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن چونەتە ناو ئاوەکانی دەریای عەرەبی و لە ئێستادا نزیکن لە سەڵتەنەتی عومان..

ئاژانسەکە ئەوەشی ئاشکرا کردوە کە جگە لە کەشتی ئەبراهام لینکۆڵن کە هەڵگری چەکی ئەتۆمیە، کەشتیگەلەکە دوو ژێر دەریاییشیان لەگەڵدایە کە هەردوکیان هەڵگری چەکی ئەتۆمین.

دەریای عەرەبی دەکەوێتە کەناراوەکانی سەڵتەنەتی عومان و لە باکوری دەریاکەشەوە وڵاتی ئێرانە

Back to top button