خامنەیی : دانوستان و ڕیکەوتند لە گەڵ ئەمریکا ژەهرە

عەلی خامنەیی ، ڕێبەری دینی ئێران رۆژی دووشەممە 24 ی بانەمەڕ / 14 ی مای لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ بەرپرسانی حکومەتی ئێران گووتی: نێوان ئێمەو ئەمریکا شەڕی سەربازی روو نادات ، ئەو قسانە لە کاتێکدا دەکرێن کە هەڕەشەو گوڕەشەکان نێوان ئێران و ئەمریکا گەیشتوونەتە لووتکە ، ئەمریکا بەردەوامە لە سزای گەمارۆکانی سەر ئێران”.

رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها گووتی ئێران و ئەمریکا هیچکامیان بە شوێن هاتنە ئاراوەی شەڕی سەربازی نین ، چوونکە بەرژەوەندی ئەمریکاییەکانیش لە شەڕ دا نییە ، بە قسەی خامنەیی ئەو شەڕەی ئێستا شەڕی نێوان ئیرادەی دوو وڵاتە”.

خامنەیی روو لە لایەنگرانی دانوستان لە گەڵ ئەمریکا ، بۆ جارێکیتریش دانوستانی ڕەت کردەوەو گووتی دانوستان و ئاشتی لە گەڵ ئەمریکا وەک خواردنەوەی ( ژەهر ) وایە ، لە کۆتاییدا دەڵێت ئەمریکا تا ئەو کاتەی وەک ئیستای سیاسەت بکات ئاشتیەکەی وەک ژەهرێکی ئێجگاربەهێزە ، ئاشتی واتە پێوەندی و بازرگانی دوو لایەنە ، بەڵام ئەوەی ئەمریکا دەیەوێت بیروخێنێت ئەو پەڕی بەهێزی ئێمەیە”.

Back to top button