خهیار باشترین هۆكاری سرووشتیه بۆ دابهزاندنی كێش

بە گوتەی توێژەران، خەیار بە بەشێكی گرنگ لە رجێمێكی خۆراكی كەم كالۆری هەژمار دەكرێت بۆیه كاریگهری زۆری لهسهر دابهزاندنی كێشی لهش ههیه.
پسپۆرانی بواری خۆراك جەختیان لە سەر ئەوە كردەوە كە ئەو كەسانەی بە دوای رجێمێكی خۆراكی كەم كالۆری دا دەگرێن و بە نیازن كێشی جهستەیان دابەزێنن، ” خەیار” خواردنێكی زۆرگونجاوە.
بە پێی راپۆرتێكی رۆژنامەی “ئیكسپریس”، توێژەران رایانگەیاند، كە 95%ی ” خەیار” لە ئاو پێكهاتووە، برێكی كەم كالۆری هەیە و رێژەی كاربۆهیدراتی زۆر كەم.
هەروەها میوەی خەیار چەند جۆر ڤیتامینی وەك ” A، وڤیتامینەكانی گروپی B، C، فۆلیت، پۆتاسیۆم، سلنیۆم، سیلیكۆن و ئەسیدی ئالفا هیدرۆكسیدی لە خۆگرتووەە كە بۆ سەڵامەتی مرۆڤ زۆر پێوستن، هەروەها رۆلێكی گرنگ لە بۆ رێگە گرتن لە تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و پێست، كەم خەوی، موو، نینۆك دەگێرێت.
هەروەها میوەی خەیار دەبێتە هۆی خاوێنكردنەوەی میزەرۆ، تایبەمەندی دژە هەوكردنی هەیە و بۆ دابەزاندنی كێش زۆر سوودبەخشە.