په‌تاته‌ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی قۆڵۆنه‌.

پەتاتە یەكێكە لەو سەوزە بەنرخانەی كە هەرچەندە لێكۆڵینەوەی زیاتری لەسەر بكرێت زیادتر سودە گرنگ و سەرسوڕهێنەرەكانی ئاشكرا دەبێت.”

لە جیهاندا پەتاتە بەدەوڵەمەندییەكەی لە كاربۆهایدرات و وزەدا ناسراوە، بەڵام كەم كەس هەیە كە زانیاری تەواوی لەسەر سوودە شاراوەكانی دیكەی ئەم سەوزەیە هەبێت، ئەمانەی خوارەوەش كۆمەڵێك سودی پەتاتەن.

1. پەتاتە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (C و B6) ئاسن، مەنگەنیزو ماددەی ڕیشاڵیشی بە ڕێژەیەكی بەرچاو تێدایە.

2. پەتاتە بە سەرچاوەیەكی گرنگی وزە دادەنرێت و ئەو وزەیەی كە تێیدایە بە شێوەی گلایكۆجین لەلایەن ماسولكەكان و جگەرەوە پاشەكەوت دەكرێت.

3. پەتاتە ڕێژەیەكی كەمی لە سۆدیۆم تێدایە، زۆر بە ئاسانی لەلایەن گەدەوە هەرس دەكرێت.

4. زۆر بەسوودە بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی وەك ‌برینی گەدەو هەوكردنی قۆڵۆن.

5. بەهۆی ئەوەی كە ڕێژەیەكی زۆری لە ڤیتامین A تێدایە، یارمەتی لاشە دەدات بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی پرۆستات.

6. ئاستی شەكر لە خوێندا ڕێك دەخات.

7. یارمەتی جەستە دەدات كە بەرگری دژی جەڵتەی دڵ دروستبكات، بەیارمەتی ئەو پۆتاسیۆمەی كە لە پەتاتەدا هەیە ئاستی شلەكان لە لەشدا ڕێكدەخرێن.

Back to top button