بەفەرمی … گریزمان ئەتلەتیكۆ مەدریدی جێهێشت

ئەنتوان گریزمانی فەرەنسی و ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی بەشێوەیەكی فەرمی رۆیشتنی خۆی لە ریزەكانی تیپەكەی راگەیاند”.

گریزمان لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی دەركەوت كە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە ئەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاوی كردەوە ، دەڵێت : ” پێنج ساڵی زۆر نایابم لێرە بەرێكرد ، سوپاس بۆ هەموو شتێك ، من ئێوە لە دڵی خۆم دادەنێم”.

گریزمان بەفەرمی ریزەكانی تیپەكەی جێهێشت ، بەڵام تا ئێستا ناوی ئەو یانەیەی ئاشكرانەكردووە كە پەیوەندی پێوەدەكات ، نزیكترین یانەش لەئێستادا ئەم یاریزانە فەرەنسییە یاری بۆ بكات ، هەردوو یانەی بەرشلۆنە و مانچستەر یونایتدە”.

Back to top button