به‌رشه‌لۆنه‌ مه‌رج بۆ مانه‌وه‌ی ڤالڤیردی داده‌نێت

یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی مه‌رج بۆ مانه‌وه‌ی ڤالڤیردی ڕاهێنه‌ر داده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی که‌ بتوانێت له‌ ئه‌رکه‌که‌ی به‌رده‌وام بێت .

پێگه‌ی سپۆرتی که‌ته‌لۆنی نزیک له‌ یانه‌که‌ ئه‌وه‌ی ئاشکراکردوه‌ : که‌ مه‌رجی مانه‌وه‌ی ڤالڤیردی له‌ یانه‌که‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ به‌ده‌ستهێنانی جامی شای ئیسپانیا که‌ رۆژی 25 ی ئه‌م مانگه‌ ئه‌نجام ده‌درێت به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی ڤالنسیا .

پاش شکسته‌ قورسه‌که‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌ قۆناغی پێش کۆتای خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ده‌نگۆی دورخستنه‌وه‌ی ڤالڤیردی له‌ یانه‌که‌ ڕوو له‌ زیادبوون بوو، به‌ڵام له‌ ئێستادا ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ مانه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی جامی شای ئیسپانیاوه‌ .

Back to top button