زیدان له‌سه‌ر ئیسکو بڕیاری کۆتای ده‌دات

رۆژنامه‌ی ئاس له بڵاوکراوه‌کانیدا باس له بڕیاری کۆتای زیدانی ڕاهێنه‌ری ریاڵ مه‌درید ده‌کات له‌سه‌ر مانه‌وه یان رۆشتنی ئیسکو له یانه‌که .
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ئه‌وه‌ی ئاشکراکردوه : که له ئێستادا زیدان ڕۆژانه له‌گه‌ڵ یاریزانه‌کان کۆده‌بێته‌وه و به‌رنامه‌ی تایبه‌تی خۆی باس ده‌کات له‌گه‌ڵیان هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌خاته به‌رده‌میان که ده‌توانن بمێننه‌وه له یانه‌که یاخود بڕۆن .
رۆژنامه‌ی ئاس ئه‌وه ده‌رده‌خات که زیدان به ئیداره‌ی یانه‌که‌ی ڕاگه‌یاندوه که ده‌یه‌وێت ئیسکو له وه‌رزی داهاتوو له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وام بێت و هه‌روه‌ها ئه‌مه‌شی به خودی یاریزانه‌که ووتوه .
ئیسکو یه‌کێک بوو له‌و یاریزانانه‌ی که دوای ڕۆشتنی زیدان له یانه‌که و هاتنی لوپیتیگی و سولاری زۆربه‌ی کاته‌کان له‌سه‌ر کورسی یه‌ده‌ک بوو ، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی بۆ جاری دووه‌م زیدان ئه‌رکی ڕاهێنه‌رایه‌تی ڕیاڵ مه‌دریدی وه‌رگرته‌وه جارێکی تر هیوای یاریکردنی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه