قایمقامی شنگال: دۆخی شنگال لە دەست دەرچووە

دۆخی شنگال ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت و قایمقامی شارەكەش دەڵێت، لە شنگالدا شتێك نەماوە بە ناوی ئیدارە و ڕەوشی شارەكە لە دەست دەرچووە.
مەحما خەلیل، قایمقامی شارۆچكەی شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندووه‌، چەندین ساڵە ئاوارەكانی شنگال لە كەمپدان، دۆخی شارەكەش لە دەست دەرچووە و شتێك نییە بە ناوی یاسا و ئیدارە و بەڕێوەبردن، شنگالیش بووەتە وێرانە و رێكخراوەكانیش لەبەر خراپیی دۆخی ئەمنی، شارەكەیان جێهێشتووە.
خەلیل دەشڵێ، بە دەیان گرووپ لە شارەكە دروست بوون و زۆربەی هەرە زۆریشیان عەرەبی دەوروبەری شنگالن، كە دەستیان لە كۆمەڵكوژیی ئێزدیاندا هەبووە.
“ڕەوشی شنگال پێویستی بە چارەسەرێكی نێودەوڵەتییە و پێویستە حكوومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان، پێكەوە هەوڵی چارەسەركردنی بدەن”. قایمقامی شنگال وای گوت.
Back to top button