فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا هاووڵاتییه‌كیان شه‌هید كرد
به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕ و پێكدادانی سوپای توركیا و گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان، كه به‌رده‌وام فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆردومانی ناوچه سنوورییه‌كان ده‌كه‌ن، هاووڵاتییه‌ك له چیای بۆتین شه‌هید بوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و هاووڵاتییه دوێنێ سێشه‌ممه، 14ی ئایار/ مایۆی 2019 به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی گژوگیای به‌هاره سه‌ردانی شاخه‌كه كردووه بێسه‌روشوێن بووه، ئه‌مڕۆش ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه.
شوێنه‌كه ده‌كه‌وێته نزیك گوندی کانیا ملانێ، له نزیک چیای بۆتینی دەڤەری مزوری باڵا، كه سه‌ربە ناحیەی شێروان مەزنه له قەزای مێرگەسۆری دەڤەری بارزان.
رائید سه‌عدوون هاودیانی، گوته‌بێژی پۆلیسی سۆرانیش ناسنامه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه‌ی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، ناوی “لازم عه‌لی فهقو پێندرۆیی”یه و ته‌مه‌نی 60 ساڵه و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌یه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، ئه‌و هاووڵاتییه له ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان، له به‌رزاییه‌كانی چیای بۆتین شه‌هید بووه.
ئه‌و هاووڵاتییه له بنه‌ڕه‌تدا نیشته‌جێی شاره‌دێی بهحرهكهیه، به‌ڵام خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه و وه‌ك گه‌شتی به‌هاره و كۆكردنه‌وه‌ی گژوگیای ئه‌م وه‌رزه چووه‌ته شوێنه‌كه.
ئه‌مڕۆش 15ی ئایار/ مایۆی 2019، رۆژێك دوای بێسه‌روشوێن بوونی، ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن هاووڵاتییان و تیمه‌كانی پۆلیس، ته‌رمه‌كه‌ی له‌سه‌ر شاخ هێنراوه‌ته خواره‌وه.
گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران داواش له هاووڵاتییه‌كان ده‌كات، به‌هۆی شه‌ڕ و بۆردومانی به‌رده‌وامه‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ گژوگیای به‌هاره روو له ناوچه‌كه نه‌كه‌ن.