ئه‌براهام لینكن و گرووپی كه‌شتی و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتنه ده‌ریای عه‌ره‌ب
گرووپی كه‌شتییه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تی فڕۆكه‌ی هه‌ڵگری ئه‌تۆمی (ئه‌براهام لینكن) و فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری B-52H گه‌یشتنه ده‌ریای عه‌ره‌ب و ئێستا له نزیك سه‌ڵته‌نه‌ی عوممان جێگیر بوون.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی ئینته‌رفاكسی رووسی كه زانیارییه‌كانی له زاری سه‌رچاوه‌ی ئاگاداره‌وه ده‌ستكه‌وتووه، رۆژی سێشه‌ممه 14/5/2019 ناوه‌نده‌كانی چاودێریی جووڵه‌ی ده‌ریایی بینیوویانه كه دوو فڕۆكه‌ی جۆری “C-2A Greyhound” له بنكه‌ی ئاسمانی به‌حره‌ین ده‌رچوون و له‌سه‌ر كه‌شتییه فڕۆكهههڵگرهكهی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه نیشتوونه‌ته‌وه و پاشان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بنكهكهی به‌حره‌ین”.
هه‌روه‌ها گرووپێكی كه‌شتی و فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكی په‌یوه‌ست بوون به فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌براهام لینكن، له‌وانه‌ش (Leyte Gulf) تێكشێنه‌ری (Bainbridge) و (Mason) و (Nitze) و چه‌ندین فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری دیكه.
جگه له‌وانه ئه‌گه‌ری هه‌یه گرووپی ژێر ده‌ریایی ئه‌تۆمی یان به‌لانی كه‌مه‌وه دوو ژێر ده‌ریایی ئه‌تۆمی كه مووشه‌كی تۆماهۆكیان پێیه په‌یوه‌ستی گرووپه زه‌به‌لاحه شه‌ڕكه‌ره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ببن.
پێشتریش هێزی به‌رگریی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو كه “فڕۆكه‌ی بۆمبوهشێنی گه‌وره‌ی جۆری “B-52H” كه له توانایدایه بۆمبی ئه‌تۆمی بوه‌شێنی، به‌ره‌و بنكه‌ی ئاسمانی ئه‌لعدید له قه‌ته‌ر نێردراون و ده‌ستیان به گه‌ڕان و سوڕانه‌وه كردووه له ناوچه‌كانی كه‌نداو. هه‌روه‌ها فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری نه‌وه‌ی پێنجه‌م له جۆری F-22 و F-15 له ئاسمانی ناوچهكهدان.
هاوكات رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو كه ئه‌مه‌ریكا پلانی بۆ ره‌وانه‌كردنی 120 هه‌زار سه‌رباز بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داڕشتووه ئه‌گه‌ر هاتوو به‌ژه‌وه‌ندییه‌كانی واشنتن رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه بوونه‌وه. به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوونی پلانێكی له‌و جۆره‌ی ره‌تكرده‌وه.