نرخی نه‌وت به‌رز ده‌بێته‌وه‌

ئەمڕۆ سێ‌ شه‌ممه‌ 22/11/2016 نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهاندا بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرز بوەوە‌ و بەرمیلی لە 50 دۆلار نزیك دەبێتەوە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردوەتەوە ئەمڕۆ بەڕێژەی‌ لە1.05% نرخی نەوت بەرزبووەتەوە و بەشێوەیەك نرخی بەرمیلێك نەوتی برنت 47 دۆلار‌و 71 سەنت مامەڵەی پێوە ده‌كرێت.

لەلایەكیتریشەوە نرخی بەرمیلیك نەوتی رۆژئاوای تەكساسیش 44 سەنت بەرزبوەتەوە ئەمەش بەڕێژەی‌ لە0,98%و نرخی‌ هەر بەرمیلێكی‌ ده‌گاته‌ 47.19 دۆلار.

Back to top button