کردنەوەی یەکەم دەزگای ژنهێنانی کەیفخۆشی ئاشکرا لە عیراق

 

دەزگایەکی ئێرانی بۆ یەکەم جار لقێکی خۆی کردەوە لە عیراق بۆ ژنهێنانی کەیفخۆشی “زواج متعە ” لەگەڵ دابین کردنی شوێنی تایبەت بەڕامبەر بڕە پارەیەكی دیاری کراو و ئامانجیان لەم کارە هاندانی پیاوان و ژنانی عێراق بۆ ئەم جۆرە پەیوەندیانە ؛

ئەم کۆمەڵەیە بارەگای لە جادریەیە بەرامبەر زانکۆی بەغدا و ئاماژەیان دا کە لیستی ناوی ژنە تۆمارکراوەکانیان لایە لە هەموو پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان ئەوانەی ئارەزووی ئەم جۆرە شووکردنە دەکەن و 16 هووتێلیان هەیە لە پارێزگاکان بـۆ مانەوەی کڕیارەکان ؛

ن ع قوتابیەکی زانکۆیە گوتی ئەم کۆمەڵەیە بڕە پارەیەکی دیاری کردووە بۆ پیاوان ئەوەی ئارەزووی هەیە دەبێ کارتێکی 10 هەزاری بنێری بۆ کۆمەڵەکە و بـڕی 25 هەزاریش بداتە ئەم ژنەی کە هەڵیدەبژێری بۆ هەر ڕۆژێك و ڕێکەوتننامەکە لە لایەن سادق موسەوی ئامادەدەکرێ ؛

Back to top button