جۆن كێربی: گفتوگۆی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر موسڵ به‌رده‌وامه‌

خواكوڕك

ئه‌مرۆ سێ شه‌مه‌ 22/11/2016 جۆن كێربی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی گرێدا و رایگه‌یاند، گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پرسی به‌ڕێوه‌بردنی موسڵ به‌ردوامه‌.

له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی، جۆن كێربی رایگه‌یاند، سوپای عێراق ‌و هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەستیان بەئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری موسڵ كردووە و ئۆپەراسیۆنەكەش بەردەوامی هەیە.

له‌باره‌ی داهاتووی شاره‌كه‌وه‌ وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، تاوه‌كو دانوستانه‌كانی نێوان لایه‌نه‌ عێراقیه‌كان (هه‌ولێر و به‌غدا) به‌رده‌وام بێت ئێمه‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌ كاروباری ئه‌وان ناكه‌ین، عێراقیه‌كان خۆیان بڕیارده‌ده‌ن له‌سه‌ر داهاتووی ئیداره‌ی موسڵ.

جۆن كێربی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ره‌نگه‌ موسڵ بكرێته‌ ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ یان وه‌كو پارێزگایه‌ك بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی عێراقێكی فیدڕاڵ دا ده‌بێت.

Back to top button