عێراق: كشانەوەی مەشقپێدەران كاریگەری زۆری دەبێت
ئەمڕۆ چوارشەمە سەرکردایەتی ئۆبەراسیۆنە هاوبەشکانی عێراق نیگەرانی خۆیان نەشاردەوە لە ڕاگرتنی مەشقی هێزەکانی عێراق لە لایەن مەشق پێدەرانی ئەڵمان و ئەمریکیەکان ؛
عەمید یەحیا ڕەسول ووتەبێژی سەرکردایەتی سەربازی عێراقی گوتی دامەزراوەیەکی مەشق پێکردنمان هەیە و کار دەکەین لەسەر مەشقی زیاتر و کشانەوەی مەشقپێدەرانی بیانی کاریگەری دەبێ لەسەر بنیاتنانی توانای سەربازی ووشکانی و ئاسمانی و دەریایی ؛
لە لایەکی تر لیوا تەحسین خەفاجی ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری گوتی ئەڵمانیا تا ئێستا بەردەوامە لە کارەکانی لەگەڵ وەزارەتەکەمان و ئەڵمانیا تەنها ئـەو کارمەندانەی کشاندووتەوە ئەوەی کاریان پێ نەماون ؛