كارمه‌ندانی كۆنسوڵگەی گشتیی ئەڵمانیا لە هه‌ولێر دەمێننەوە

حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند هیچ بڕیارێك بۆ گێڕانەوەی كارمه‌ندانی كۆنسوڵگەی گشتیی هه‌ولێر و باڵوێزخانه‌ی به‌غدا له ئارادا نیه.
گوته‌بێژێك به ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به میدیا جیهانیه‌كانی ڕاگه‌یاند كه نوێنه‌رایه‌تیە دیپلۆماسیه‌كانیان له عێراق وه‌ك پێشووتر له كاره‌كانی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن.
ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه دوای ئه‌وه هات كه حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی ڕاهێنانه سه‌ربازییه‌كانی له عێراق ده‌ركرد و ئاشكرای كردبوو كه بڕیاره‌كه به هۆكاری ئه‌منی دراوه.
پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه فه‌رمانی به به‌شێك له كارمه‌ندانی باڵوێزخانه و كۆنسوڵگەی گشتیی هه‌ولێر و به‌غدا كردووه كه عێراق جێ بهێڵن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هۆكاری ئه‌م فه‌رمانه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ مه‌ترسی هێرشی میلیشیا شیعه‌كانی سه‌ر به ئێران.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه دوای ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا، حكومه‌تی هۆڵه‌نداش بڕیارێكی هاوشێوه‌ی ده‌ركردووه ڕاهێنانه‌كانی له عێراق هه‌ڵده‌په‌سێرێت.