دوای جەژنی رەمەزان لە مەراسیمێكی گەورە نێچیرڤان بارزانی سوێندی یاسای دەخوات وەك سەرۆكی هەرێم
دوای ئەوەی فراكسیۆنی پارتی ناوی بەربژێری پارتی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رادەستی پەرلەمانكر بۆ ئەوەی لە هەفتەی داهاتوو دەنگی لە بارەوە بدرێت, سەرۆكی فراكسیۆنی پارتیش دەڵێت نێچیرڤان بارزانی تەنها كاندیدی پارتی و بەهێزترین كاندیدی بێ ركابەرە.
بە پێی زانیاریەكانی (خواكوڕك) دوا رێككەوتنەكەی پارتی لەگەڵ هەریەكە لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان هەفتەی داهاتوو بە زۆرینەی دەنگ بەربژێرەكەی پارتی هەڵدەبژێردرێت و دوای جەژنی رەمەزان سوێندی یاسای دەخوات.
سەرچاوەی زانیاریەكانی خواكورك گوتیشی:” نێچرڤان بارزانی دوای جەژنی رەمەزان سوێندی یاسایی دەخوات وەك سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، ئامادەكاری دەكرێ بۆ ئەوەی مەراسیمێكی گەورە و شایستە بۆ ئەو رۆژە ئەنجام بدرێ.