حكومەتی هۆڵەندا، لە ترسی هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئەمریكا و ئێران راوێژكارانی لە عێراق كشاندەوە
دوای ئەوەی ئەڵمانیا بڕیاری هەڵپەساردنی مەشقكردن وئەركی راوێژكاری كردنی سەربازی لە عێراق دەركرد, بە هۆی نائارامیەكان و ئەو رەوشەی لە ئەنجامی زیادتر بوونی گرژیەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران هاتۆتە ئاراوە پاش ئەڵمانیا ئاژانسی هەواڵدەری رۆیتەرز، بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هۆڵەندا تەواوی ئەركە سەربازی و خزمەتگوزارییەكانی خۆی لە عێراق بە هۆی هەبوونی پاساوی ئەمنییەوە هەڵپەساردووە.
هەڵپەساردنی ئەركەكان، زیاتر ئەو تیمە سەربازیانە دەگرێتەوە، كە لە هەرێمی كوردستان سەرقاڵی راهێنانن بە هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگە.
حكومەتی هۆڵەندا، وردەكاری لە بارەی پاساوە ئەمنییەكان نەخستووەتەڕوو.
تیمی سەربازی هۆڵەندا لە هەرێمی كوردستان نزیكەی 50 سەرباز دەبن.
پێش هۆڵەندا هەریەك لە ئەڵمانیا و ئەمەریكا ئەركەكانی خۆیان لە بواری راهێنانی هێزە ئەمنییەكانی عێراق هەڵپەسارد، بە پاساوی هەبوونی گرژی لە ناوچەكه.
سەرچاوە: RT