ئەمریكا كارمەندانی ئێكسۆنمۆبیڵی گەورە كۆمپانیای ئەمریكای لە بەسەر كشاندنەوە كارەكانی راگرت

لەگەڵ زیاد بوونی گرژیەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران جگە لەخستنە حالەتی ئامادە باشی هێزەكانی وڵاتەكەی لە عێراق كارمەندانی كۆمپانیاكانی بواری وەبەرهێنانی نەوتی لە بەسرە كاندەوە, كارمەندێكی عێراقی لە كۆمپانیای ئێكسۆنمۆبیل ئاشكرایكرد، لە ئەگەری رووبەڕووبوونەوەیان بۆ مەترسییەكان، ئیدارەی ئەو كۆمپانیایە فەرمانبەرەكانی لە پارێزگای بەسرەی باشووری عێراق كشاندەوە.

ئەو فەرمانبەرە عێراقیەی ئێكسۆن مۆبیل بە كەناڵی “روسیا الیوم”ـی راگەیاندووە، “بەیانی ئەمڕۆ وەك هەر رۆژێكی ئاسایی كارەكانمان رایی دەكرد، بەڵام دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئیدارەی كۆمپانیاكە ئێمەی ئاگاداركردەوە، كە مەترسی لەسەر ژیانی ئێمە هەیە”، ئاشكراشیكرد: “ژمارەیەك كارمەندی بیانیی ئەو كۆمپانیایە ئاگادار كراونەتەوە، كە پێویستە بە زووترین كات عێراق جێ بهێڵن”.

ئەو فەرمانبەرەی كۆمپانیا ئەمەریكیەكە ئاماژەی بەوەشدا، “كۆمپانیاكەیان رێككاری ئەمنی توندی گرتووەتەبەر و داواشی لەو كۆمپانیایەی ئاسایش كردووە، كە ئەركی پاراستنی ئێكسۆن مۆبیلی لە ئەستۆیە، ژمارەی ئۆتۆمۆبیلەكان بۆ گواستنەوەی فەرمانبەرەكانیان بە زووترین كات بۆ فڕۆكەخانەی بەسرە زیاد بكات”.

گوتیشی: “كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیل كاتێكی بۆ گەڕانەوەی فەرمانبەرانی بۆ سەر كارەكانیان دیاری نەكردووە، بەڵام ئەو ماوەیە ژمارەیەك فەرمانبەری خۆجێیی بەسرە لە بارەگای كۆمپانیاكە دەمێننەوە، كارەكانی كۆمپانیاكە بەڕێوەدەبەن”.

ئێكسۆن مۆبیل، كۆمپانیایەكی ئەمەریكییە و تایبەتە بە پیشەسازی وزە، نەوت و پترۆكیمیایی، ئۆفیسی سەرەكی لە ویلایەتی تێكساسی ئەمەریكایە و بە هەزاران لقی لە سەرانسەری جیهان هەیە.

Back to top button