فەرمانی دەستگیرکردن بۆ شاسوار عەبدلواحید دەرچوو
دوای ئەوەی ئاسایشی سلێمانی ژمارەیەک ئەندامی نەوەی نوێی دەستگیرکد، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی گشتیی، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ركرد.
فه‌رمانه‌كه دوێنێ 14ی ئایار/ مایۆی 2019 ده‌ركراوه و گشتاندنی بۆ كراوه و تێیدا هاتووه: ئێوه رێگه‌تان پێدراوه و له‌سه‌رتانه ئه‌م تۆمه‌تباره‌ی له خواره‌وه زانیاری له باره‌وه دراوه، بیگرن و بیده‌ن به دادگه‌كه‌مان، چونكه له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كراوه.
شاسوار عه‌بدولواحید، به مادده‌ی 2 له یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن تۆمه‌تبار كراوه. ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌كانی له‌ساغ بێته‌وه، یاسا سزای به‌ندكردن له شه‌ش مانگ تا 5 ساڵ، یاخود غه‌رامه‌ی یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێ یان به یه‌كێك له‌و دوو سزایه سزا ده‌درێ.
یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی كردن له هه‌رێمی كوردستان، به یاسای ژماره (6) ساڵی 2008 ناسراوه و له هه‌شت مادده پێكهاتووه.
له مادده‌ی دووه‌مدا هاتووه:
هه‌ر كه‌سێك ئه‌گه‌ر به خراپی ته‌له‌فۆنی خانه‌یی(مۆبایل) یان ئامێرێكی په‌یوه‌ندی كردن ته‌لدار یان بێ ته‌ل یان ئه‌نته‌نێت یان پۆستی ئه‌لكترۆنی بێ مه‌به‌ستی هه‌ڕه‌شه‌كردن یان تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن یان جنێودان یان بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو به‌كارهێنا كه ترس په‌یدا ده‌كات یان دزه‌ی به گفتوگۆكردن كرد یان وێنه‌ی چه‌سپاو و جوڵاو یان كورته‌نامه بڵاوكره‌وه كه له‌گه‌ڵ خوو ڕه‌وشتی گشتیدا ناگونجێن یان به‌بێ روخسه‌ت و مۆڵه‌ت وێنه‌ی گرت یان كاروبارێكی وا كه شه‌ره‌ف بریندار بكات یان هانی ئه‌نجامدانی تاوان یان كاری به‌دڕه‌وشتی یان بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری په‌یوه‌ست به نهێنی ژیانی تایبه‌ت یان خێزانی بۆ تاكه‌كان بڵاوبكاته‌وه كه به‌هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك ده‌ستی كه‌وتبێت هه‌تا ڕاستیش بن، ئه‌گه‌ر به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌یان و دابه‌شكردنیان سووكایه‌تی یاخوود زیانیان پێ بگه‌یه‌نێ، ئه‌وا بۆ ماوه‌یه به‌ند(حبس) ده‌كرێ كه له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بت و له پێنج ساڵیش زیاتر نه‌بێت و به‌غرامه‌یه‌كیش سزا ده‌درێ كه له یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێ یان به یه‌كێك له‌و دوو سزایه سزا ده‌درێ.