تورکیا و عێراق لەبارەی پرسی ئاو و کردنەوەی دەروازەی سنوری نوێ رێککەوتن

دوای ئەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی وڵاتی تورکیای کرد، لە ئەنقەرە لەگەل سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کۆبوویەوەو دواتریش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە خرایە ڕوو کە کۆبوونەوەکەیان پەیوەست بووە بە پرسی ئاو دەروازە سنوریەکان و پرسی ئابووری.

عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشتریش له‌ كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا رایگەیاندبوو: “له‌گەڵ بەرپرسانی تورکیا چه‌ند پرسێكی گرنگی نێوان بەغدا و ئەنقەرە تاوتوێ دەکات، له‌وانه‌ش دۆسیه‌ی ئابووری و پرسی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و ئاو”.
هەروەها میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند کە سەردانەکەی عادل عبدلمەهدی سەرکەوتوو بووە بەتایبەت لە پرسی کردنەوەی دەروازەی سنوری و ئاو

Back to top button